پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی بۆ كۆچی دوایی كاكه‌مه‌م
2020-10-25 12:04     168 جار بینراوە      کۆمێنت
سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی رۆشنبیر‌و نووسه‌ر كاكه‌مه‌م بۆتانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد‌و رووناكبیری دیاری كورد هاوخه‌مییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌قی پرسهنامهكه...
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی رۆشنبیر‌و نووسه‌ر كاكه‌مه‌م بۆتانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد‌و رووناكبیری دیاری كورد، پرسهوھاوخهمی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین .
كاكه‌مه‌م بۆتانی خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكی به‌بڕشت و دیاری گه‌له‌كه‌مان بوو كه له‌رووداوه سیاسی و مێژوویی و رۆشنبیرییه‌كاندا وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی دیار‌و تێكۆشه‌ر ئاماده‌یی ھه‌بوو قهڵهمهكهشی خستبووه خزمه‌ت مافه‌ڕه‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مان .
بۆیه به له‌ده‌ستدانی كاكه مهم بۆتانی ، كاروانی ئه‌ده‌بیی و رۆژنامه‌گه‌ریی كه‌سێكی گرنگی لێ دابڕا و وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناخه‌وه به‌م ھه‌واڵه نیگه‌ران بووین .
سڵاو له‌گیانی ئه‌م قه‌ڵه‌مه گه‌وھه‌رو گهنجینهدهوڵهمهندهی ئه‌ده‌ب و رووناكبیری و رۆژنامه‌گه‌ری ، سه‌بووری و خهمڕهوانهوه بۆ خانه‌واده‌و ناوه‌نده‌كانی رۆشنبیری و نووسه‌ران و رۆژنامه‌گه‌ری گیانی مامۆستای كۆچكردووش بۆ ھه‌میشه شادبێت .
سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
بابەتی زیاتر