روونكردنه‌وه له‌سه‌ر چاره‌نووسی مووچەی سێ مانگی داهاتووی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت
2020-10-25 12:31     493 جار بینراوە      کۆمێنت
حكومه‌تی كازمی بۆ مووچه‌ی ئه‌م مانگه پێویستی به 20 ترلیۆن دیناره كه قه‌رزی بكات، لیژنه‌ی دارایی‌ش ئاشكرایكردووه كه ته‌نها رێگه به قه‌رزكردنی 12 ترلیۆن دینار ده‌ده‌ن.
ناجی سه‌عیدی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: كه مه‌ترسیی راسته‌قینه له‌لای لیژنه‌كه‌یان و په‌رله‌مانتاران دروستبووه له‌سه‌ر سیاسه‌تی دارایی حكومه‌ت كه به‌رده‌وام پشتی به قه‌رز به‌ستووه و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و قه‌رزكردنه كار له‌یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی بكات.
وتیشی یاسای كورتهێنانی دارایی كه حكومه‌ت ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردووه پێویستی به 41 ترلیۆن دیناره تا مووچه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵی پێ دابین بكات، به‌ڵام لیژنه‌ی دارایی ئه‌و یاسایه هه‌موار ده‌كاته‌وه و بۆ 12 ترلیۆن كه‌میده‌كاته‌وه.
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان وا بیری كردووه‌ته‌وه كه بۆ ئه‌م سێ مانگه‌ی داهاتوو، 4 ترلیۆن دینار بۆ هه‌ر مانگێك دابین بكات و حكومه‌تیش 3 ترلیۆن دیناری له‌داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كان ده‌ست بكه‌وێت، په‌رله‌مانیش ده‌یه‌وێت ئه‌و قه‌رزه‌ی كه حكومه‌ت ده‌یه‌وێت بیكات، بۆ 29% كه‌می بكاته‌وه.
بابەتی زیاتر