نرخی نەوت بەڕیّژەیەكی چاوەڕوان نەكراو بەرزدەبێتتەوە

  2021-02-22 21:29      382 جار بینراوە        کۆمێنت

چاوەڕوان دەکرێت نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەخۆیەوە ببینێت.
گروپی (گۆڵدمان ساکس گروپ)ی ئەمریکی پێشبینی دەکات بەمنزیکانە نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی لەڕادەبەدەر تۆماربکات کە زۆر لەو ئاستەی پێشتر ھەیبووە زیاتر بێت، ئەمەش بەھۆی بەرزبوونەوەی بڕی خواستی گشتی لەسەر وزەی نەوت و وەڵامدانەوەی بەبڕی خستنەڕوی گشتی لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە.
گۆڵدمان ساکس گروپ پێشبینی دەکات نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بەرز ببێتەوە بۆ ٧٥ دۆلار بەھۆی ھاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس کە لە ١٣ وڵاتی ئەندام پێکھاتوون و ١٠ وڵاتی دیکەشیان لەگەڵدایە، ئەمەش ھاوسەنگی بازاڕ دوا دەخات بەتایبەتی دوای پاشەکشەی خێرای کەمبوونەوەی بڕی پاشەکەوتکراوی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو