كۆبوونه‌وه‌ی‌ ڤیه‌ننای‌ تایبه‌ت به‌‌ رێككه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی‌ ئێران كۆتاییهات

  2021-04-07 14:36      155 جار بینراوە        کۆمێنت
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هیچ نوێنه‌رێكی‌ ئه‌مریكا ئاماده‌ نه‌بوو

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7ی‌ نیسان، گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانی ڤیەننای‌ تایبه‌ت به‌ رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران کۆتاییهات. بڕیاردرا گفتوگۆکان لەسەر ئاستی شارەزایان بەردەوام بن. 
لەچوارچێوه‌ی‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردراوە دوو لیژنە پێکبهێندرێن یەکێکیان تایبەت بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و لیژنەی دووەمیش تایبەت بە لایەنی تەکنیکی تایبەت بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنەکە لەلایەن ئێرانەوە.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هیچ نوێنه‌رێكی‌ ئه‌مریكا ئاماده‌ نه‌بوو، به‌ڵكو نوێنه‌ری‌ وڵاتانی‌ ئێران‌و بریتانیا و فه‌ره‌نسا‌و ئه‌ڵمانیا‌و روسیا‌و چین ئاماده‌بوون

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو