بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق دۆلاری‌ زیاتر ده‌خاته‌‌ بازاڕه‌وه‌

  2021-04-14 16:15      517 جار بینراوە        کۆمێنت
له‌مه‌ودوا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام بانكی‌ ناوه‌ندی‌ دۆلاری‌ زیاتر ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14ی‌ نیسان، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق، بڕیاریدا له‌مرۆوه‌‌ دۆلاری‌ زیاتر بخاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له‌ نووسراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ده‌رچووه‌‌و ئاراسته‌ی‌ بانكه‌كان‌و كۆمپانیاكانی‌ ئاڵۆگۆڕی‌ دراو كراوه و كۆپییه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌‌، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق رایگه‌یاندووه‌" به‌مه‌به‌ستی‌ جێبه‌جێكردنی‌ داواكارییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ دراوی‌ بیانی‌‌و بۆ‌ به‌دیهێنانی‌ ئامانجه‌كانی‌ سیاسه‌تی‌ نه‌ختینه‌یی‌‌و زامنكردنی‌ سه‌قامگیریی‌ نرخی‌ گۆڕینه‌وه‌ی‌ دراو، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ بڕیاریدا بڕی‌ فرۆشه‌كانی‌ له‌ دراوی‌ بیانی‌ زیاد بكات". 
به‌پێی‌ نووسراوه‌كه‌، له‌مه‌ودوا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام بانكی‌ ناوه‌ندی‌ دۆلاری‌ زیاتر ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ بڕێكی‌ زیاتر له‌ رۆژانی‌ رابردوو دۆلاری‌ خسته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ گه‌یشته‌ 199 ملیۆن دۆلار، به‌راورد به‌ دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌ كه‌ 187 ملیۆن‌و 290 هه‌زار دۆلاری‌ خسته‌ بازاڕه‌وه‌.
ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ و دوێنێ‌ نرخی‌ دۆلار به‌رانبه‌ر به‌دیناری‌ عیراقی‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ عیراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌شێوه‌ه‌یكی‌ به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌ و نزیك بووه‌وه‌ له‌ 150 هه‌زار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك، به‌ڵام ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نرخه‌كه‌ی‌ بۆ ده‌وروبه‌ری‌ 148 هه‌زار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك دابه‌زی‌. 

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی‌ " الصحافه‌ المستقله‌"
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: فه‌ریق حه‌بیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو