تەقینەوەیەك لەسلێمانی روویدا

  2021-04-15 09:58      310 جار بینراوە        کۆمێنت

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە  بەهۆی تەقینەوەیەك لەكارگەیەكی ئاسن لەناوچەی تانجەرۆ چوار كەس بوونە قوربانی.
لەوبارەیەوە سامان نادر بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی راگەیاند،سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە کارگەی ماستەرستیل  بۆ ئاسن تواندنەوە لە سلێمانی لە ناوچەی تانجەرۆ تەقینەوەیەک روویدا و بە ھۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستداوەو سێ کەسی تریش بریندار بوون، وتیشی، ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە لەگەڵ ئەو سێ کەسی برینداربوون بە رەگەز عەرەبن و برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو