نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ لایەنەكان لە گفتوگۆداین و هەوڵی جددی هەیە مەسەلەی دەستور جێبەجێ بكرێت

  2021-05-04 12:29      150 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رايگەیاند، هەموو هەوڵی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەیە كە یەكڕیزی نێوان لایەنەكان بپارێزێت و لەبارەی دەستورەوە، لەگەڵ لایەنەكان لە گفتوگۆداین و هەوڵی جددی هەیە مەسەلەی دەستور جێبەجێ بكرێ. 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دوای تەواوبوونی كۆبونەوەكەی لەگەڵ عومەر سەید عەلی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئێمە ئەمڕۆ سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانمان، كرد دواتر سەردانی برادەرانی یەكێتی و حزبی سۆسیالیستیش دەكەین، لەگەڵ حزبەكان هەوڵدەدەین ئەو كێشانەی لەناو هەرێم هەیە كەمی بكەینەوە، هەوڵبدەین هەندێك بیروبۆچوون لەسەر دەستور ئاڵوگۆڕ بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای هەڵبژاردن پێویستە كۆدەنگی هەبێت و چوارچێوەیەك بدۆزنەوە بۆ هەماهەنگی، ئەگەر هەمومان پێكەوە بین، دەتوانین هەندێك لەدەستكەوتەكانمان بەدەستبهێنین، ئەگەر پەرتەوازه بین هەرێم زەرەرمەندی یەكەم دەبێت و هەموو هەوڵەكانی سەرۆكایەتی هەرێمیش لەو روەوە دەبێت. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو