كەركوك... لێپرسراوێكی داعش دەستگیردەكرێت

  2021-06-19 12:46      194 جار بینراوە        کۆمێنت

دوێنێ هەینی (18/6/2021)، لێپرسراوێكی دیوانی مالی داعش لەكەركوك دەستگیركرا، كە تەمویلی پەلامارەكانی داعشی كردووە لەسنووری كەركوك و دیالە.
عەمید كاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی كەركوك رایگەیاند: ئەو تیرۆرستە لەلایەن هێزی تایبەتی فەرماندەی پۆلیسی كەركوك بەهاوكاری هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بەوەزارەتی بەرگری عیراق لەناو شاری كەركوك دەستگیركراوە.
باسی لەوەشكرد، ئەو تیرۆریستە لێپرسراوێتی هەیە لەدیوانی مالی داعش و تەمویلی پەلامارەكانی داعشی كردووە لەسنووری كەركوك و دیالە، وتیشی: زانیاریمان هەبووە تیرۆریستەكە بەشێوەی نهێنی لە دیالەوە هاتبووە كەركوك و توانرا دەستگیربكرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو