نرخی‌ نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌

  2021-06-23 14:11      241 جار بینراوە        کۆمێنت
نەوتی‌ خاوی‌ برینت بە 75.43 دۆلار ‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا

نرخی نەوتی‌ خاو لەبازاڕەكانی‌ جیهاندا‌ زیاتر به‌رزبووه‌وه‌، ئه‌وه‌ش پاش گه‌شبینییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ خواستی‌ زیاتر له‌سه‌ر نه‌وت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئێران بۆ بازاڕه‌كانی‌ نه‌وت، به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ خێراتری‌ به‌های‌ نه‌وتی‌ كه‌مێك سنوورداركردووه‌.
كاتژمێر 2:08 ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ی‌ حوزه‌یران،‌ هەر بەرمیلێك لە نەوتی‌ خاوی‌ برینت بە 75.43 دۆلار ‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا.
نەوتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش بە‌ 73.38 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا.

سەرچاوە: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز تودەی‌
ئامادەكردنی‌: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو