داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەتەقینەوەكەی بەغدا راگەیاند

  2021-07-20 11:01      127 جار بینراوە        کۆمێنت

رێكخراوی داعش لەڕاگەیەندراوێكدا بەرپرسیارێتی خۆی لەتەقینەوەكەی دوێنێی بەغدا راگەیاند و ئاماژەی بەوەداوە كە خۆكوژەكە ناوی ئەبوحەمزەیەو خۆی لەنێو گردبوونەوەیەكی شیعەكان تەقاندۆتەوە.
 بەپێی لێدوانی لایەنە ئەمنییەكانی بەغدا كە بەمیدیاكانیان راگەیاندووە، لەئەنجامی تەقینەوە خۆكوژییەكەی دوێنێی بازاڕی (وحیلاتی) ناوچەی سەدری بەغدا 35 كەس كوژران و زیاتر لە 60 كەسی دیكەش برینداربوون، لەنێو كوژراوەكانیشدا 12 منداڵ هەن.
دوای تەقینەوەكە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا لێكوڵینەوەی بەپەلە لەتەقینەوەكە بكرێت و ئەو بەرپرسانەش دادگایی دەكات كە كەمتەرخەم بوون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو