لەشەش مانگدا، نزیكەی دوو ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێم

  2021-07-22 10:02      155 جار بینراوە        کۆمێنت

نادر رۆستی، وتەبێژی گەشتوگوزاری هەرێم، ئاشكرایكرد كەبەپێی ئامارەكان، لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
 
سەبارەت بەڕۆژانی جەژنی قوربانیش، ئاماژەی بەوەدا كەزیاتر لە 200 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و ژمارەکەش لە بەرزبوونەوەدایەو رەنگە تا کۆتایی جەژن ژمارەکە 250 هەزار گەشتیار تێپەڕێنێت. ناوبراو روونیشیكردەوە كە ئەگەر یاسای گەشتوگوزار لەهەرێم هەبێت، ئەوا دەتوانرێت ژمارەی گەشتیاران زیاد بکرێت. وتیشی: کێشەمان ئەوەیە یاسای گەشتوگوزارمان نییە، رەشنووس رەوانەی پەرلەمان کراوە تا کاری لەسەر بکرێت. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو