بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی: بەبەراورد بەپار، مامەڵە بازرگانییەكانی خاڵە سنورییەكان زۆر زیادیان كردووە

  2021-07-22 10:58      166 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند تەنها شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، ٣٠٠ مامەڵەی بازرگانی زیاتر بووە بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٠. وتیشی: ئەوەی دەوترێت لەبارەی زیادکردنی باج دورە لە راستییەوەو ئەوەی کراوە رێکخستنەوەی باجە لە دەروازە سنورییەکان و ئەگەر ساڵانی پێشوو باج وەرنەگیرابێت ئەمساڵ رێکخستنەوەی بۆ کراوە. سەبارەت بەمۆڵەتی بازرگانیش، ئاشكرایكرد پێدانی مۆڵەتی بازرگانی لە مساڵدا زیادیکردووەو کەمی نەکردووە.
لەبارەی جۆری كاڵاكانیش روونیكردەوە، کاڵاکان لە تورکیاو ئێرانەوە داخڵی ھەرێمی کوردستان دەبن و زۆرترین کاڵای ھاوردەکراویش بریتیین لە دەرمان، بیناسازی، خۆراک، بابەتی کشتوکاڵ و فێترنەریی.
نەوزاد کامل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاشکراشیکرد، ئەمساڵ زیاتر لە ٤٠٠ مامەڵەی بازرگانی ھاوردەکردنی ئوتومبێل ھەبووەو نزیکەی ٥٠ ھەزار ئۆتۆمبێل ھاتووەتە ھەرێمی کوردستان.
 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو