بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان

  2021-09-14 16:37      317 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاد، ئەوانەشی پێشتر توشی كۆرۆنا بوون و ڤاكسینیشیان وەرگرتووە، دووبارە هەر توش دەبن.
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، جەختی كردەوە، سەرەكیترین رێگای خۆپاراستن لەكۆرۆنا وەرگرتنی ڤاكسینە، هەر بۆیە داوای لەهاووڵاتیان كرد سەردانی سەنتەرەكانی وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بكەن و خۆیان بكوتن .
وتیشی، ئەوانەشی پێشتر توشی كۆرۆنا بوون و ڤاكسینیشیان وەرگرتووە، دووبارە هەر توش دەبن، بەڵام جیاوازییەكە ئەوەیە كە بەرگرییان بەهێزترەو مەترسی نابێت لەسەر ژيانیان.  

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو