دادگای فیدراڵی كاتی‌ تاوتوێكردنی تانەكانی یاسای بودجەی دیاریكرد

  2021-09-14 19:22      66 جار بینراوە        کۆمێنت
بينای دەسەڵاتی دادوەریی فیدراڵی

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، وادەیەكی نوێی بۆ چاوخشاندنەوە بەتانەكان لەسەر یاسای بودجە دیاریكرد.
دادگاكە ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ی‌ ئه‌یلول، بڕیاریدا لە 19ی ئەم مانگە دانیشتنێكی تایبەت ئەنجامبدات بۆ تاوتوێكردنی ئەو تانانەی سەبارەت بەیاسای بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2021 پێشكەشكراون.
لە 24ی ئابی رابردوودا، دادگای فیدراڵی تاوتوێكردنی ئەو پرسەی بۆ ئەم مانگە دواخست.
پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی راسپارد بۆ تانەدان لەسەر هەندێك لەبەندو ماددەكانی یاسای بودجە، پاش گۆڕانكاری و دەستكاریكردنی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران لەكاتی پەسەندكردنیدا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو