فه‌یسبوك گوێ له نامه ده‌نگییه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی ده‌گرێت
2019-08-14 23:02     808 جار بینراوە      کۆمێنت
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت، تۆڕی فه‌یسبوك ده‌ستبه‌ردرای ئه‌و ره‌فتاره بووه
له‌م ساڵانه‌ی دوایدا، ده‌ركه‌وتنی كه‌لێن‌و ئابڕووچوونه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه‌ته كارێكی باو و ئاسایی، به‌چه‌شنێك هێشتا قسه‌كردن له‌سه‌ر ئاشكرابوونی كه‌لێن‌و ئابڕوچوونێك كۆتایی نه‌هاتووه، ئابڕوچوونێكی تر دێته‌كایه‌وه.
له‌نوێترین ئابڕووچوونیدا، كۆمپانیای فه‌یسبوك دانی به‌وه‌دانا كه سه‌دان كارمه‌ندی به‌گرێبه‌ست گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له‌و نامه ده‌نگییانه بگرێت كه به‌كارهێنه‌ره‌كانی له‌ڕێی ئه‌پڵیكه‌یشنی ماسنجه‌ره‌وه بۆ یه‌كتری ده‌نێرن.
فه‌یسبوك له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت مه‌به‌ست له به‌كارهێنانی ئه‌و سه‌دان كارمه‌نده ئه‌وه‌یه تا له‌و دڵنیاببنه‌وه كه نامه ده‌نگییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی درووست ده‌گاته به‌كارهێنه‌رانی، به‌ڵام شاره‌زایان پێیان وایه ئه‌و پاساوه، كۆمپانیاكه له به‌رپرسیارێتییه ئه‌خلاقییه‌كانی نابه‌خشێت، چونكه پێویسته ئه‌و گفتوگۆ ده‌نگییانه به‌وپه‌ڕی نهێنییه‌وه ئه‌نجام بدرێن.
هاوكات، كۆمپانیای بلۆمبێرگ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌یسبوكه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت، تۆڕی فه‌یسبوك ده‌ستبه‌ردرای ئه‌و ره‌فتاره بووه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بییه
وهرگێڕانو داڕشتنه‌وه‌ی: رێباز زه‌نگه‌نه
بابەتی زیاتر