چۆن خۆت لەهەڵامەت و ئەنفلۆنزا بپارێزیت

  2020-01-05 11:14      319 جار بینراوە        کۆمێنت

لەم وەرزەدا نەخۆشی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا بە رێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، نەخۆشیەکە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی ئەگەری توشبونت بەم نەخۆشیە زیاد ببێت، بۆ ئەوەی خۆت لەم نەخۆشیانە بپارێزیت پێویست دەکات ئەم رێنماییە جێبەجێ بکەیت.
*بە ئاو سابون دەستەکانت بشۆ
زو زو بە ئاو و سابون بۆ ماوەی 20 چرکە دەستەکانت بشۆ، چونکە بەشێک لەو کەسانەی توشی ئەم نەخۆشیە دەبن بەهۆی ناخاوێنی دەستەکانیانەوەیە.
*رۆژانە بڕی پێویست بخەوە
لەتوێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە رۆژانە نوستن بۆ ماوەی 8کاتژمێر ئەگەر توشبون بە هەڵامەت و ئەنفۆنزا کەم دەکاتەوە.
* وەرزش ئەنجام بدە
بە پێی توێژینەوەیەک ئەو کەسانەی وەرزش ئەنجام دەدەن کەمتر ئەگەری توشبونیان هەیە، تەنانەت 
لەکاتی توشبونیان بۆ ماوەیەکی کەم نەخۆشیەکەیان پێوەدەبێت.
* دوربکەوە لەو کەسەی نەخۆشیەکەی گرتوە
پێویستە لانی کەم مەودای نێوان تۆ و کەسی توشبو 2 مەتر بێت.
*ماسک بپۆشە
ئەگەر کەسێک لەخێزانەکەت توشبوی ئەو نەخۆشیە بو و پێویست بو ئاگاداری بیت، هەوڵبدە ماسک بپۆشە.
* بەرگی لەش بەهێز بکە
گرنگی بەو خۆراکانە بدە کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، وەکو ڤیتامین دی، سی، کە سیستمی بەرگری لەشت بەرامبەر نەخۆشیەکان بەهێز دەکەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو