نوێنەری عەلی سیستانی: هۆشداریدا لەبەردەوامبوونی قەیرانەكان لە عیراق

  2020-01-10 12:09      245 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەحمەد سافی، نوێنەری سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق

نوێنەری عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق رایگەیاند، حكومەت لاوازە لەبەرامبەر پێشێلكارییەكان.
ئەحمەد سافی، نوێنەری سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق، لە وتاری ئەمڕۆ هەینیدا، هۆشداریدا لەبەردەوامبوونی قەیرانەكان و زیانمەندی عیراق بەهۆی ململانێیە ناوخۆییەكانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، چەندین پێشێلكاری روون بۆ سەر سەروەری عیراق ئەنجامدران، بەڵام حكومەت نەیتوانیوە بەرامبەر ئەو پێشێلكارییانە بوەستێتەوە. وتیشی: دەبێت عیراق خاوەن بڕیاری خۆی بێت و بیانییەكان تیایدا باڵا دەست نەبن، نابێت رۆڵیان لە بڕیارەكانی حكومەتی عیراقدا هەبێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو