ئه‌مریكا ستایشی‌ رۆڵی‌ گرنگی‌ سیستانی‌ ده‌كات

  2020-01-16 15:11      316 جار بینراوە        کۆمێنت
سه‌يد عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد، عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق  به‌ "پارێزه‌ری بنه‌مای ئاسایش" له‌عێراق و ناوچه‌كه‌ وه‌سفده‌كات و دڵخۆشی-ش به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی قاچی ده‌رده‌بڕێت.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، "به‌هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌ریگه‌ریه‌كه‌ی عه‌لی سیستانی دڵخۆش بوین".
باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌به‌غداد نوسیویەتی، عه‌لی سیستانی "خودا بیپارێزێت"، له‌پاراستنی سه‌قامگیریدا، رۆڵی پارێزه‌ری سه‌ره‌كی ئاسایش له‌عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌بینێت، نزا ده‌كه‌ین كه‌ به‌زوترین كات شیفای به‌په‌له‌ی بۆ بێت.
ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ نوسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق  رایگه‌یاند كه‌ شه‌وی رابردو، عه‌لی سیستانی قاچی وه‌رگه‌ڕاوه‌ به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ قاچی چه‌پی شكاوه‌.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو