سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئۆكرانیا ده‌ستی‌ له‌كار كێشایه‌وه‌

  2020-01-17 10:39      149 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەلێكسی گونتشاروك، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا

 ئەمڕۆ هەینی سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا دەستی لە پۆستەكەی كێشایه‌وه‌.
ئاژانسی هەواڵی سپۆتینكی روسی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ هه‌ینی‌ 17ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، ئەلێكسی گونتشاروك، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی فیلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا كرد.
ئه‌لێكس گونتشارۆك له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویتەر بۆ سەرۆكی وڵاتەكەی نوسیویه‌تی، من دەستلەكاركێشانەوەم لە پۆستەكەم پێشكەش ئێوە دەكەم و بە مافی ئەوەی دەزانم وازهێنانم لە پۆستەكەم پێشكەشی پەرلەمان بكەن بۆ پەسەندكردنی.
گونتشاروك پارێزەرو سیاسەتمەدار، تەمەنی 36 ساڵەو لە رۆژی 29ی ئابی 2019 بوە سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا و بە بچوكترین كەس دادەنرێت لە مێژوی ئەو وڵاتە كە ئەو پۆستەی وەرگرتوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو