دۆخی عێراق ئاڵۆزتر دەبێت

  2020-01-20 08:16      254 جار بینراوە        کۆمێنت

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌هۆی پێكدادانی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له‌شاری به‌غدا خۆپیشانده‌رێك كوژرا و ده‌یانی تر بریندار بوون.
سەرچاوەكانی هەواڵ رایانگه‌یاند : ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانگرته‌وه‌ به‌سه‌ر رێگه‌ی محه‌مه‌د قاسم له‌ناوه‌ندی شاری به‌غدا.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد ،له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران و شوێنه‌ نزیكه‌كانی ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ پێكدادان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران رویدا.
جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ ، له‌ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران، خۆپیشانده‌رێك كوژرا و 37 خۆپیشانده‌ری تر بریندار بوون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو