نرخی نه‌وت لە بازاڕەكانی جیهان دابه‌زی

  2020-01-21 08:48      172 جار بینراوە        کۆمێنت

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زی و له‌ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌خوار 65 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21-1-2020، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌جۆری برێنت به‌ 64 دۆلار و 73 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا به‌یانی دوێنێ به‌ 65 دۆلار و 69 سه‌نت بوو.
هاوكات له‌ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 58 دۆلار و 29 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌كاتێكدا به‌یانی دوێنێ به‌ 59 دۆلار و 24 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو