کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس لەسویسرا دەستیپێکرد

  2020-01-21 09:14      215 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ سێشەممە کۆڕبەندی داڤۆس لەسویسرا بە بەشداری ژمارەیەکی زۆری سەرکردە و  بازرگانانی جیهان و چالاکوان و رۆژنامەنوس و ئەکادیمییەکانی جیهان دەستیپێکرد.
ئەوەش لەکاتێکدایە سەدان خۆپیشاندەر لەسویسرا رێرەوی خۆپیشاندانەکانی خۆیان گۆڕیوە و بەرەو داڤۆس بەڕێکەوتون بۆ ئەوەی داوا لەهێزە جیهانییەکان بکەن لەرێوشوێنی خێرا بۆ پاراستنی ژینکە بگرنەبەر.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکایەتی بەڕێوەچونی دانیشتنەکە دەکات، پۆلیسی سویسرا لە دوێنێوە لەناوچەی بەڕێوەچونی کۆڕبەندەکە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی جەنگی، رادار و دامەزراوەی بەرگری زەمینی بڵاوکردەوەتەوە، بۆ پاراستنی گیانی ئەو سێ هەزار ئەندامەی کە بەشداری کۆبونەوەکە دەکەن.
کۆڕبەندەکە بۆ رۆژەکانی 21، تا 24ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت، بەڵام وا بڕیارە تەنها دو رۆژی یەکەمی کۆربەندەکە ترەمپ بەشداربێت تێیدا.
شەوی رابردو كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی داڤۆس سه‌ردانی سویسرا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وروپاو ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی وڵاتان كۆده‌بێته‌وه‌..

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو