عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ سه‌وز هاته‌ ده‌نگ

  2020-01-21 10:03      275 جار بینراوە        کۆمێنت

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كاربه‌ڕێكه‌ری‌ عیراق داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ له‌هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كاربه‌ڕێكه‌ری‌ عیراق ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردووی‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای‌ كرد.
عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: به‌ئامانجگرتنی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا تاوانه‌ دژی‌ نێرده‌یه‌كی‌ دیپلۆماتی‌ له‌سه‌ر خاكی‌ عیراق.
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كاربه‌ڕێكه‌ری‌ عیراق داواشی‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ به‌غدا كرد ده‌ستبه‌جێ‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ بكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ له‌پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن.
شه‌وی رابردوو سێ موشه‌ك له‌جۆری كاتێوشا ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران و له‌نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو