پڕۆسەی دامەزراندن دەست پێ دەكات

  2020-01-21 12:00      1567 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەمساڵ پڕۆسەی دامەزراندن دەست پێ دەكاتەوەو ئەولەویەتیش بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست دەبێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكردووە، لەنێو پڕۆژەیاسای چاكسازیدا ئاماژە بە دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكان نەكراوە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانی هەیە لە دوای كەوتنە بواری جێبەجێكردنەوە، ژمارەیەك فەرمانبەر دابمەزرێنێت، ئەوەش دوای خانەنشینیی فەرمانبەران بەپێی یاسای چاكسازی و كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سەرەتادا فەرمانبەرانی گرێبەست دادەمەزرێن و ئەولەویەت بۆ گرێبەستەكان دەبێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە دەرچووانی دیكەش دەگرێتەوەو بەپێی پێویستی فەرمانگەكان و هەبوونی پارە ژمارەیان دیاری دەكرێت.
باس لەوەشكراوە، هێشتا یاسای چاكسازی نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردن تا ژمارەو كاتی دامەزراندنی فەرمانبەران ئاشكرا بكرێت، بەڵام دڵنیام ئەمساڵ پڕۆسەی دامەزراندن دەست پێ دەكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو