لەكفری پەردە لەسەر وێنەیەكی شەهید ئاسۆی مام جەلال مەسۆیی لادرا

  2020-01-21 19:24      294 جار بینراوە        کۆمێنت

لە كفری پەردە لەسەر وێنەی شەهید ئاسۆی شەهید مام جەلال مەسۆیی لادرا و بنەماڵەكەشی سوپاسی خەڵكی كوردستان دەكەن كە لەو كۆستەدا بەردەوام لەگەڵیاندا بوون و لێیان دانەبڕاون.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدان و ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و دانیشتوانی شارەكە، پەردە لەسەر وێنەیەكی شەهید ئاسۆی شەهید مام جەلال مەسۆیی لادرا كە لەسەر ئەركی یەكێك لە هاوڕێكانی شەهید ئاسۆ دانراوە.
ئاری جەلال مەسۆیی برای شەهید ئاسۆ ڕایگەیاند بنەماڵەكەیان خۆیان بە قەرزارباری خەڵكی كوردستان دەزانن كە لە كۆستی شەهید بوونی براكەیان و دواتریش گیان جوانەمەرگبوونی بڕیاری كوڕی شەهید ئاسۆدا بەردەوام لەگەڵیاندا بوون.
شەهید ئاسۆی شەهید مام جەلال مەسۆیی ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٩ لە ڕووبەڕووبوونەیەكدا لەگەڵ تیرۆریستانی داعش و بۆ پارێزگاری خاكی كوردستان لە كوڵەجۆی ناوچەی گەرمیان شەهید بوو.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو