بەهۆی بەفربارینەوە رێگایەك دادەخرێت

  2020-01-22 08:39      445 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگای سلێمانی شارباژێڕ لە ڕێگای تونێلی ئەزمەڕەوە داخرا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە، هەردوو ڕێگەی چاڤی لاند بۆ شاخی گۆیژەو دۆڵە میران بۆ سەر هەردوو شاخی گۆیژەو ئەزمەڕ، بەهۆی بارینی بەفرەوە بەربەستكراوە، بۆ ئەو هاوڵاتیانەش كە سەردانی ناوچەی شارباژێر دەكەن، دەتوانن تونیلی پێشڕەو بۆ هاتوچۆ بەكار بهێنن.
ئەم شەپۆلی بەفربارینە سبەی چوار شەممەش بەردەوام دەبێت و بەتایبەتی لە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی شەپۆلی بەفر و بارانبارینەكە لە شوێنەكانی دیكە  زیاتر دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو