بەهۆی هەڕەشەوە سێ‌ مزگەوت لەئەڵمانیا چۆڵکرا

  2020-02-14 09:30      244 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەمە جاری یەکەم نییە هەڕەشە لەمزگەوتەکانی ئەڵمانیا دەکرێت

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا رایگەیاند كه‌ دەسەلاتدارانی‌ ئەڵمانیا سێ مزگەوتی ئەڵمانیایان بەهۆی بوونی‌ هەڕەشەوە چۆڵ کردووه‌.
پۆلیسی هەڕێمی باکوری ڕاین ڤێستڤاڵن رایگەیاند مزگەوتەکانی شاری ئێسن و ئوناو هاگن، لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە نامەی هەڕەشە ئامێزیان پێگەیشتووە،وتەبێژی پۆلیسی هەرێمەکە لەو بارەیەوە وتی هەوڵمانداوە تەلاری مزگەوتەکان بپارێزین لەهەر زیانێک و تائێستاش هیچ زیانێکی بەر نەکەوتووە.
وتیشی لەپێناوی ڕزگاربوون لەو هەڕەشانە، ئەو شەقامانەی دەچنەوە سەر ئەو مزگەوتانە داخراون. بەهەمان شێوە شەقامێکی قەرەباڵغ لەشاری ئێسن داخراوە.
پۆلیس هیچ ڕونکردنەوەیەکی سەبارەت بەسەرچاوەی ئەو هەڕەشانە نەداوە، ئەمە جاری یەکەم نییە هەڕەشە لەمزگەوتەکانی ئەڵمانیا دەکرێت و پێشتریش چەندین مزگەوتی تر روبەڕووی هەڕەشە بۆتەوەو راستڕەوە توندڕەوەکان بەو هەڕەشانە تۆمەتبار کراون.

شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو