منداڵێك بە هۆی باپیریەوە گیان لەدەستدەدات
2020-04-03 11:23     618 جار بینراوە      کۆمێنت
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لەناحیەی رزگاری سەربەقەزای كەلار شۆفێرێك بەهەڵە كوڕەزایەكی خۆی دەشێلێت و گیان لەدەستدەدات.
عەلی جەماڵ قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكرد، شۆفێرێك بەهەڵە لەپێش دەرگای ماڵی خۆی كوڕەزایەكی خۆی بەناوی سارۆ شاهۆ عەباس تەمەن دوو ساڵان دەشێلێت و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەرمەكەی بەمەبەستی توێكاری هێنراوەتە پزیشكی دادوەری قەزای كەلار، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بەبڕیاری دادوەر بەكەفالەت ئازادكراوە.
بابەتی زیاتر