بانكی ناوەندی: لەهەوڵداین بۆ دابەزاندن و جێگیركردنی نرخی دۆلار

  2020-04-04 13:44      167 جار بینراوە        کۆمێنت

بانكی ناوەندی عیراقی ئاشكرایكرد، بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبازاڕەكاندا پلانێكی لەبەردەستدایە.
ئەیسەر جەبار، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكانی بانكی ناوەندی عیراقی رایگەیاند، چەند هەنگاوێكیان بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی دۆلار ناوەو لەهەوڵیشدان، بۆ ئەوەی بەهەرشێوەیەك بێت نرخەكەی جێگیر بكەن.
 بەوتەی بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكانی بانكی ناوەندی عیراقی، چەند كەسێك یاری بەنرخی دۆلار دەكەن، هەربۆیە پێشبینی دەكرێت لەم هەفتەیەدا كۆتایی بەپرسی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بهێنرێت و ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن بانكی ناوەندیەوە دەست بەفرۆشتنی دۆلار دەكرێت.
ئەو روونكردنەوەیەی بانكی ناوەندی دوای ئەوە هات، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕەكانی عیراق گەیشتۆتە 128 هەزار دیناری عیراقی.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو