نوێترین نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو بزانه‌

  2020-04-07 20:18      779 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 32.95 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا، كه‌مێك دابه‌زی‌، به‌راورد به‌چه‌ند رۆژی‌ رابردوو، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ دواخستنی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندام له‌ رێكخراوی‌ ئۆپیك كه‌ بڕیاربوو دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، وابڕیاره‌ سبه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكرێت كه‌ ئامانج لێی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی‌ رۆژانه‌یه‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا.
كاتژمێر 8:15ی‌ ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌ 7ی‌ نیسان، به‌كاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، نرخی‌ به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 32.95 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.
نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش به‌ 25.78 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.

سه‌رچاوه‌: ئێف ئێكس نیوز توده‌ی‌
ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو