داعش ھێرشی بەرفراوانی كردە سەر ھێزەكانی عێراق

  2020-05-02 09:04      473 جار بینراوە        کۆمێنت

شەوی رابردو، شەڕ و پێكدادانی توند لەنێوان هێزەكانی حەشدی شەعبی و چەكدارانی داعش لەناوچەی مكیشیفەی پارێزگای سەڵاحەدین لەباشوری تكریت رویداو و بەگوێرەی زانیارییە بڵاوكراوەكان هێزەكانی حەشدی شەعبی زیاتر لە 41 كوژرا و برینداریان هەبوە.
دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویكردەوە كە لەو ناوچەیە هێرشێكی ئاسمانی و زەمینی فراوانیان بۆ سەر مۆڵگەكانی چەكدارانی داعش ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەكی زۆر چەكداری داعش كوژراون و برینداربون.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لەو هێرشەدا 9 چەكداری حەشدی شەعبی لەفەوجی دیجلە و چەكدارێكیش لەهێزەكانی عەسائیبی ئەهلی حەق كە سەر بە لیوای 41ی  میلیشیا شیعەكان كوژراون.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوە میدیاییەكانی ناوچەكە بڵاویانكردەوە كە چەكدارانی داعش لەدوقۆڵەوە پەلاماری هێزەكانی حەشدی شەعبیان داوە و بەو هۆیەوە 12 كەس كوژراون و 52 پۆلیسی فیدڕاڵیش برینداربون.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو