بانكی ناوەندی عێراق: هەركاتێك بەغدا بڕیار بدات پارە رادەستی حكومەتی هەرێم دەكەین

  2020-05-04 00:10      284 جار بینراوە        کۆمێنت

لەرڕوونكردنەوەیەكدا لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی هاتۆتە سەر ئەژماری بانكی هەرێم، بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی عێراقی / لقی هەرێمی كوردستان رایگەیاند هەر كاتێك وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی لەبەغدا فەرمان بدات ئەوكات دەتوانین ئە و بڕە پارەیە رادەستی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بكەین.

دەقی روونكردنەوەكە:
روونكردنەوەیەك لە بانكی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی كوردستان 
دەربارەی ئەو هەواڵانەی كە گوایا چەند بڕە پارەیەك هاتووەتە سەر حیسابی بانكی هەرێم ، بە پێویستمان زانی ئەو چەند خاڵە روون بكەینەوە:
یەكەم: لە ساڵی 2017 ەوە بانكی هەرێم نەماوە و بووەتە بانكی ناوەندی عێراقی / لقی هەرێمی كوردستان.
دووەم: بانكی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی كوردستان سەر بە بانكی ناوندی عیراقە نەك حكومەتی هەرێمی كوردستان . ئەو پارەیەی لە بانكەكەشە پارەی بانكی ناوەندی عێراقیە كە سەر بە حكومەتی فیدراڵییە و هیچ پەیوەندییەكی بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە نییە. هەروەها  ئێمە سەرپەرشتی تەمویلكردنی پارەی  بانكی ناوەندی عێراقی/ لقی موسڵیش دەكەین .
سێیەم: هەر كاتێك وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی لە بەغدا فەرمان بدات بە بانقی ناوەندی عێراقی ئەوكات دەتوانین ئە و بڕە پارەیە رادەستی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بكەین.

كاظم نامق احمد
بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی عێراقی / لقی هەرێمی كوردستان 
2020/5/3

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو