یەكێتی و گۆڕان راگەیەندراوێكی هاوبەش بڵاودەكەنەوە

  2020-05-05 14:03      620 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەردوو وەفدی یەكێتی و گۆڕان لە سلێمانی كۆبوونەوە، ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشیان دەركرد كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
راگەیەندراوی رۆژنامەوانی
ئەمڕۆ سێ شەمە 5/5/2020 وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد. لە كۆبوونەوەیەكی ئاساییدا، هەردوولا جەختیانكردەوە لە:
- دابینكردنی بژێوی خەڵك و موچە، ئەركی سەرەكی حكومەتی هەرێم و لایەنە بەشدارەكانییەتی و پێویستە هەموو هەوڵەكان لەم پێناوەدا بخرێتە گەڕ.
- هەنگاوە كردارییەكانی پەرەپێدانی زۆرتری پەیوەندییەكانمان و پتەوكردنی متمانە بگرینەبەر.
- پشتیوانی هەوڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانین بۆ جێبەجێكردنی سیستمی لامەركەزی و گرتنەبەری ڕێكارە یاساییە پێویستەكان، وەك لە ڕێككەوتنی نێوان هێزە بەشدارەكانی حكومەت و كارنامەی حكومەتی هەرێمدا هاتووە.
یەكێتی نیشتمانی كوردستان
بزوتنەوەی گۆڕان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو