سێ موشەك فڕۆكەخانەی بەغدايان كردە ئامانج

  2020-05-06 10:38      148 جار بینراوە        کۆمێنت

شانەی راگەیاندنی سەربازی عیراق رایگەیاند، شەوی رابردوو سێ موشەكی جۆری كاتیۆشا ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی بەغدا كران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی شانەی راگەیاندنی سەربازی عیراق، سێ موشەكی جۆری كاتیۆشا ئاڕاستەی گۆڕەپانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كراون، بەڵام زیانیان نەبووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هێزە ئەمنیەكان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە، دەستیان بەسەر بنكەیەكی تایبەت بە موشەك هاوێژ لەناوچەی بەكریەی رۆژئاوای بەغدا گرتووە.
شانەی راگەیاندنی سەربازی سەبارەت بەزیانەكانیش ئاماژەی بەوەكردووە، هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو