وەزیری پەروەردە چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵی راگەیاند

  2020-05-06 14:17      632 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری پەروەردەی هەرێم  رایدەگەیەنێت، بڕیار دراوە دەرگای ناوەندەكانی خوێندن تەنها بۆ تاقیكردنەوەكان بكرێنەوە.
لەبڕگەیەكی بەرنامەی كاری پەرلەمانی كوردستان ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم، وتارێكی پێشكەش كردو تیایدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە بە رەچاوكردنی رێنماییە تەندروستیەكان دەرگای ناوەندەكانی خوێندن لە قۆناغی یەك تا 11ی بنەڕەتی تەنها بۆ تاقیكردنەوەكان بكرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندنی قۆناغی 12ی ئامادەیی نەدراوە،  ژمارەیەك پێشنیارییان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی گەڵاڵە كردووە، لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكەن و بەزوترین كات بڕیاری لەسەر دەدەن.
لە بارەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوە گشتییەكانیش، بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی وتی: هاوشێوەی ساڵانی رابردوو لە مانگی شەش تاقیكردنەوەكان ئەنجامدەدرێن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو