لێپرسراوی مەڵبەند سلێمانی: دەست وەرنادەینە كاروباری حكومەت، بەڵام چاودێرێكی بەهێز دەبین

  2020-05-12 17:14      208 جار بینراوە        کۆمێنت
کۆنگرەی رۆژنامەوانی لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە

جەزای سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی ڕایگەیاند ، ئێمە وەك حیزب بە هیچ شێوەیەك دەست وەرنادەینە كاروباری حكومەت بەڵام چاودێرێكی بەهێز دەبین لەئەدای كادیرانمان لەپۆستە حكومیەكان، و پشتیوانێكی بەهێزیان دەبین لە خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 12-5-2020 جەزای سەید مەجید و وەفدێكی یاوەری سەردانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كرد و لە لایەن ئەندازیار تاهیرعەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانە و لێپرسراوی بەشەكانەوە پێشوازی لێكرا.
دوابەدوای سەردانەكەش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی ڕایگەیاند: فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەكێكە لەو دەستكەوتە گرنگانەی یەكێتیی كە شانازی پێوە دەكرێ هەڤاڵ مام جەلال بونیادنەرو پاڵپشتی بەردەوامی ئەم فرۆكەخانە بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: سیاسەتی نوێی یەكێتی بەڕابەرایەتی هاوسەرۆكەكانی یەكێتی بریتیە لە خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و چارەسەری ئەم دۆخە هەستیار و قەیراناویانەی هەرێم بەتایبەت باشتركردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك.
لەبەرامبەردا تاهیرعەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانە خۆشحاڵی و پێزانینی خۆی بۆ سەردانی لێپرسراوی مەڵبەند دەربڕی و بەسەركردنەوەی دام و دەزگاكان و لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەكانیان بە هەنگاوێكی گرنگ وەسف كرد.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو