كازمی داوای هاوكاری لەلایەنەكان دەكات

  2020-05-19 10:51      150 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئەو هاتۆتە سەر خەزێنەیەكی بەتاڵ و ئاستەنگەكانی بەردەمی دەبینێت و داوای هاوكاری دەكات. 
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی فەرمی عێراق بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، داوای لە لایەنە سیاسییەكان كرد، لە تەواوكردنی پێكهاتەی حكومەتەكەی هاوكاری بكەن.
ئاشكراشیكرد، هاتۆتە سەر خەزێنەیەكی بەتاڵ و ئاستەنگی زۆری لە بەردەمدایە و پێویستە هەموو لایەك هاوكاربن بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان.
دەربارەی خۆپیشاندانەكانیش رونیكردەوە، كە بەپێی دەستوور مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە، پارێزراوەو، پاراستنی خۆپیشاندەران بە ئەركێكی گرنگی حكومەتەكەی دەزانێت و رەتیدەكاتەوە وەك فەرماندەی هێزە چەكدارەكان هیچ فەرمانێك بۆ تەقەكردن لەخۆپیشاندەران لە رابردوو لە داهاتوو دەربكات. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو