نوێژی جەژن لەمزگەوتەكانی هەرێم قەدەغەدەكرێت

  2020-05-21 13:56      176 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم، بڕیاریدا ئەمساڵ نوێژی جەژنی رەمەزان لەمزگەوتەكان ئەنجام نەدرێت.
مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ،بۆ رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیارماندا ئەمساڵ نوێژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز ئەنجام نەدرێت، تەكییە و خانەقاكانیش دادەخرێن.
بڕیارەكە لە كاتێكدایە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە هاتوچۆ لەڕۆژانی جەژندا قەدەغە بكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو