دوو تووشبووی‌ تری‌ كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌

  2020-05-21 15:09      145 جار بینراوە        کۆمێنت
کۆی گشتی چاکبووەکان گەیشتە (٢١٠) کەس

بەڕێوەبەری گشتی‌ تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند، دوو نەخۆشی تری‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە و رەوانەی ماڵەوە کرانەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٢) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چاکبووەکان گەیشتە (٢١٠) کەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
٢١ی ئایاری ۲٠۲٠

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو