ئەمریكا: هێزەكانی ئێران لەسوریا دەكشێنەوە

  2020-05-22 18:57      173 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمریكا پێشبینی دەكات بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هێزەكانی ئێران لەسوریا بكشێنەوە. برایان هۆك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران ئاشكرایدەكات، رەنگە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هێزەكانی ئێران لەسوریا بكشێنەوەو دەشڵێت: ئاگاداری كشانەوەی تەكتیكی ئێرانین لەسوریا. ئاشكرایكردووە، كۆرۆنا ئێرانی هەراسان كردووە هەر بۆیە پێشبینی دەكەین ئەو وڵاتە لەسوریا بكشێتەوەو ئەمریكا پێیوایە ئەو ئامارانەی سەبارەت بەتووشبووان و گیان لەدەستدان بەكۆرۆنا لەئێران بڵاودەكرێنەوە زۆر زیاترن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو