2 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لەهەولێر دەستنیشانكرا

  2020-05-29 20:15      169 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی هەرێم دوو تووشبووی دیكەی بەكۆرۆنا لەشاری هەولێر راگەیاند و بەوەش كۆی تووشبوانی شارەكە گەیشتە 278 كەس. 
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكران. 
ئاماژەی بەوەشكردووە، تووشبووەكان ھەردووكیان پیاون تەمەن ٥٨ و ٣٥ ساڵە، لە شاری بەغدا گەڕاونەتەوە، دانیشتووی ناحیەی عەنكاوە و ئیمپایەر سیتین لەشاری هەولێر.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو