6 كەسی دیكە لەسلێمانی توشی كۆرۆنا بوون

  2020-05-29 21:14      206 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردەوە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەپارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هاتووە، تووشبووەكان لەپێنج پیاوی تەمەن 51 و 45 و 44 و 39 و 38 ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن 63 ساڵ پێكهاتوون.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، تەنها یەك لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو