راگەیەندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی هەرێم

  2020-05-29 23:04      251 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی لە دواین راگەیەندراوی بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو، 9 كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (95)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. كەرەنتین
تاوەكو ئەمڕۆ 12075 هاووڵاتی "ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان" كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها 784 هاووڵاتی لە  33 شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (157) لە هەولێر، (36) لە سلێمانی،  591 لە دهۆك. وە 11291هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی 14 رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە 24كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی  44 هاووڵاتی بوو.
2. پشكنین 
لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا؛  1147 پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ 585 هەولێر،  260سلێمانی، 302دهۆك. دەرەنجام  9 تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر 2 پۆزەتیڤ: 2پیاون تەمەنیان (58)، 35 ساڵ، لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، تووشبووەكان دانیشتووی ناحیەی عەنكاوە و ئیمپایەر سیتین لەشاری هەولێر. 
پارێزگای سلێمانی6پۆزەتیڤ: 5پیاو تەمەنیان (51)، (45)، (44)، (39)، (38) ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن (63) ساڵ، تەنها یەك لەتووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین. 
پارێزگای دهۆك (1) پۆزەتیڤ: پیاوێكی تەمەن (36) ساڵ پیشەی پاسەوان لە فڕۆكەخانەی بغداد،  دانیشتووی قەزای سێمێل لەپارێزگای دھۆك، تووشبوەكە دوای گەڕانەوەی لە بەغداد پشكنینی تاقیگەیی بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.
(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (73269) پشكنین بووە)
3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (575) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (409) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (161) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122). 
 وەزارەتی تەندروستی         
حكومەتی هەرێمی كوردستان    
29ئایار 2020

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو