وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وەڵامی هاوتا ئێرانییەكەی دەداتەوە

  2020-05-31 12:44      201 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا وەڵامی تویتێكی وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی رەوشی رەش پێستەكانی ئەمەریكا دەداتەوە.
جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە توتێكدا لە رێگای دەستكاریكردنی وێنەیەك گاڵتە بە ئەمەریكا دەكات، بەوەی واشنتن باسی لە خۆپیشاندان لە ئێران دەكرد، بەڵام ئەمەریكا خۆی تووشی خۆپیشاندان بووە، لە بەرامبەردا، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، وەڵامی داوەتەوەو دەڵێت: ئێوە هاوڕەگەزخوازەكان لە سێدارە دەدەن، بە بەرد ژنان دەكوژن و هەوڵی لەناوبردنی جووەكان دەدەن.
زەریف رەخنە لە حكومەتی ئەمەریكاش دەگرێت و دەڵێت: كاتی ئەوەیە دژی رەچەڵەكپەرستیی بوەستینەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، بەهۆی كوشتنی هاووڵاتییەكی رەشپێست بە ناوی جۆرج فلۆید لە لایەن پۆلیسی ئەمەریكاوە، پشێوی و خۆپیشاندان لە چەند ویلایەتێكی ئەمەریكا دەستی پێكردووە، لە هەندێك ناوچەش دەیان ماركێت و شوێنی كار سووتێنراون و تاڵانكراون، بەشێك لە ئەمەریكییەكان پۆلیس بە توندوتیژو نایەكسان بەرامبەر بە رەشپێستەكان دەزانن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو