یەكەكانی نیشتەجێبوون لەهەرێم تاپۆ دەكرێن

  2020-05-31 16:10      190 جار بینراوە        کۆمێنت

پڕۆسەی تاپۆكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە هەرێمی كوردستان چووە بواری جێبەجێكردنەوە، لە ئەمڕۆوە هاووڵاتیان دەتوانن دەست بە مامەڵەی تاپۆكردن بكەن.
"محەمەد شوكری" بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنەرانی هەرێم بە كوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ١٦٧ هەزار خانوو و شوقەی نیشتەجێبوونی بێ تاپۆ لە هەرێمی كوردستان هەیە و لە ئەمڕۆوە پڕۆسەی تاپۆكردنیان لە كەرتی وەبەرهێنان چووە بواری جێبەجێكردنەوە، هاووڵاتیان و وەبەرهێنەرانیش دەتوانن دەستبكەن بە مامەڵەی تاپۆكردنیان.
ئاماژەی بەوەشكرد بە تاپۆكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون داهات بۆ حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە و هاووڵاتیانیش سودمەند دەبن لەكڕین و فرۆشتنی یەكەكانی نیشتەجێبوون و ڕزگاریان دەبێت لەكێشەی كۆمەڵایەتی و چەند جار فرۆشتنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو