نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی پێنج دیاریكرا

  2020-06-02 12:47      458 جار بینراوە        کۆمێنت

نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لە مانگی رابردوو (32) دینار و نیو دەبێت، هاوكات بەپێی خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەم مانگە بیست و چوار سەعات كارەبا دابین دەكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە (2020.6.2) لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەكان كۆبۆوە، بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە (32.5) سی و دو دینار و نیو بۆ مانگی پێنج دیاریكرا، كەبە تێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (120) بۆ (135) سەعات كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان چوار هەزار بۆ چوار هەزار و (500) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكە جیاوازە.
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی شەش، هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو