كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لەكۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەكات

  2020-06-02 13:04      155 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستا عەلی باپیر و ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و دۆست و لایەنگرانی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات.ئەمەش دەقەكەیەتی..
‎بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر- ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
‎بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و دۆست و لایەنگرانی كۆمەڵی ئیسلامی
‎بەبۆنەی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
‎كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان حزبێكی كاریگەرو سەرەكییە لە هەرێمی كوردستان و لەماوەی ڕابردوودا هاوشانی هێزو لایەنە سیاسییەكان ڕۆڵی دیاری هەبووە لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەمڕۆش جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوانمان دەكەینەوەو هیواخوازین پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانمان بدەین.
‎دۆخی كوردستان لەهەموومان دەخوازێ هاوكارو پشتیوان و تەبا بین و كاربكەین بۆ خزمەتی كۆمەڵگاكەمان و چارەسەری سەرجەم كێشەو گرفتەكان بكەین.
‎دووبارە پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم.
‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو