نوێترین نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو بزانه‌

  2020-06-03 20:23      736 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 39:26 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا‌‌

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌‌، ئه‌گه‌رچی‌ سه‌ر له‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ نه‌وتی‌ برینت گه‌یشته‌ سه‌رووی‌ 40 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، به‌ڵام له‌ نیوه‌ڕۆ به‌دواوه‌ كه‌مێك دابه‌زی‌. 
كاتژمێر 8:20ی‌ ئێواره‌ی‌‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌‌ 3ی‌ حوزه‌یران، نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 39:26 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا‌‌.
نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش به‌ 36.72 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا‌‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز توده‌ی‌
ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو