ئاگادارییەک بۆ جوتیارانی پارێزگای کەرکوک

  2020-06-04 18:43      147 جار بینراوە        کۆمێنت
کاری لیژنەکە بەدواداچوونی مەیدانییە بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەكان

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ی‌ حوزه‌یران، دیلان غه‌فور، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، له‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، ئاگادارییه‌كی‌ بۆ جوتیارانی‌ سنووری‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه‌. له‌و ئاگاداریییه‌دا هاتووه‌: دوابەدوای نووسراوێکی فەرمیمان بۆ وەزارەتی بازرگانیی عێراق کە داوامان کردبوو بەرھەمی گەنمی ئەو جوتیارانە وەربگیرێت کە لەگەڵ گەنمەکەدا نیسک و ماش بەرھەم ھاتووەو بەوھۆیەوە کێشەی وەرگرتنی بەرھەمەکەیان بۆ دروست بووە.
بۆئەوەی جوتیاران سوودمەندبن لەم بڕیارەو ھەوڵەکانمان، پێویستە ئەوانەی لەگەڵ گەنمدا لە زەوییەکانیان نیسک و ماش بەرھەم ھاتووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کەرکوک ئاگادار بکەنەوەو ئیعتراز بگرن بۆئەوەی لیژنەی مەیدانی سەردانی زەوییەکانیان بکات و ڕاپۆرتی لەسەر ئامادەبکرێ و بەرھەمەکانیان وەربگیرێت.

ئه‌مه‌ ده‌قی‌ ئاگادارییه‌كه‌یه‌:


ئاگادارییەک بۆ جوتیارانی پارێزگای کەرکوک

دوابەدوای نووسراوێکی فەرمیمان بۆ وەزارەتی بازرگانیی عێراق کە داوامان کردبوو بەرھەمی گەنمی ئەو جوتیارانە وەربگیرێت کە لەگەڵ گەنمەکەدا نیسک و ماش بەرھەم ھاتووەو بەوھۆیەوە کێشەی وەرگرتنی بەرھەمەکەیان بۆ دروست بووە.
ئەمڕۆ ئەنجامی ھەوڵەکانمان وەرگرتەوەو بڕیار دراوە لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان وەزارەتی بازرگانی و کشتوکاڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دروست بکرێت، کاری لیژنەکە بەدواداچوونی مەیدانییە بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەكان و دڵنیابوونەوەیان لەوەی ئایا بە فیعلیی لەگەڵ گەنمی جوتیاراندا نیسک و ماش بەرھەم ھاتووە؟ ئەگەر بەوجۆرە بێت ئەوا بەرھەمەکانیان وەردەگیرێت و جوتیاران کێشەیان نابێت، ئەمەش بۆ ڕێگرییە لە ساختەکاریی و تێکەڵ نەکردنی بەرھەمی گەنمی ھاوردەی دەرەکی کە نیسک و ماشی لەگەڵدابێت و کەسانێک بیانەوێت حکومەتی عێراق لێیان وەربگرێت.
بۆئەوەی جوتیاران سوودمەندبن لەم بڕیارەو ھەوڵەکانمان، پێویستە ئەوانەی لەگەڵ گەنمدا لە زەوییەکانیان نیسک و ماش بەرھەم ھاتووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کەرکوک ئاگادار بکەنەوەو ئیعتراز بگرن بۆئەوەی لیژنەی مەیدانی سەردانی زەوییەکانیان بکات و ڕاپۆرتی لەسەر ئامادەبکرێ و بەرھەمەکانیان وەربگیرێت.
ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی ئەم پرسە دەکەین و ھەوڵی چارەسەری خێرای ھەر گرفت و ئاستەنگێک دەدەین کە بۆئەم بابەتە بێتەپێشەوە.

دیلان غەفور
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو