مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ هه‌ڤاڵ مه‌لا نه‌وزاد ده‌كات

  2020-06-05 11:23      253 جار بینراوە        کۆمێنت
لەدەستدانی مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەیەکی پشوودرێژ داخێکی سەختە

بۆ كۆچی‌ دوایی‌ هه‌ڤاڵ مه‌لا نه‌وزاد، مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ كۆچكردوو كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینی ڕۆژانی سەختی خەبات هەڤاڵ (مەلا نەوزاد) بەهۆی نەخۆشیەوە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی و هاورێ و هاوسەنگەرانی دەکەین هاوبەشی خەمی هەموولایەکین.
لەدەستدانی مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرێکی هوشیارو بەئەزموون و  پێشمەرگەیەکی پشوودرێژ داخێکی سەختە یەزدانی مەزن سەبووری هەموولایەک بداتەوەو دواناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان بێت.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
۵/٦/٢٠٢٠

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو